ئیسپانیا

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا بۆ یاریەكەیان بەرامبەر هویسكا

یاریگا-

ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر هویسكا ئاشكرا كرد.

ئەمڕۆ لە یاریگای كامپ نۆو بارسێلۆنا میوانداری هویسكا دەكات لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 27ی خولی ئیسپانیا.

بۆ ئەم یاریە كومان تواناكانی ڕونالد ئاراوخۆی ئۆرۆگوای و بەرگریكاری یانەكەی بۆ گەڕاوەتەوە.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا:

شتیگن ، دیست ، ئاراوخۆ ، بۆسكێتس ، گریزمان ، پیانیچ ، برایسوەیت ، میسی ، دیمبلی ، ڕیكی بویگ ، نیتۆ ، لینگلێت ، پیدری ، ترینكاو ، ئەلبا ، ماتیۆس ، دی یۆنگ ، ئۆمتیتی ، فێربۆ ، ئیلایكس ، مینگوێزا ،تیناس.

شایەنی باسە بە كۆكردنەوەی 56 خاڵ بارسێلۆنا لە ڕیزبەندی سێیەم دێت و لە ئەگەری بردنەوەیان جیاوازی خاڵەكانیان لەگەڵ ئەتلەتیكۆی پێشەنگ بۆ چوار خاڵ كەم دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button