ئینگڵته‌را

مۆرینهۆ: بەداخەوە دوای یارییەکان ناوبژیوانان کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی ئەنجام نادەن!

یاریگا- جۆزێ مۆرینهۆی ڕاهێنەری تۆتنهام نیگەرانە لە ئاستی بڕیارە ناوبژیوانییەکانی یاریی نێوان سپێرس و ئارسیناڵ.

نیگەرانییەکانی جۆزێ دوای ئەوە دێت کە لێدانێکی سزا بۆ گەنەرز هەژمارکرا و لە ڕێگەیەوە لاکازێت گۆڵی دووەمی تۆپچییەکانی پێ تۆمار کرد  کە گۆڵی بردنەوەش بوو.

دوای یارییەکە جۆزێ کاتی بەفیڕۆ نەدا بۆ ڕەخنەگرتن لەو بارەیەوە و گوتی: “ئەی ناوبژیوانان دوای یاریەکان چاوپێکەوتن ئەنجام نادەن؟ بەداخەوە. پرسیارەکەم کە پرسیارێکی مەحاڵە بەوپێەی ئەوان قسە وەڵام نادەنەوە، بۆ مایکڵ ئۆڵیڤەری ناوبژیوان و ڕەنگە بۆ پۆڵ تێرینیش بێت چونکە ئەم ڤار بوو. بەگوێرەی کیڤن فرێندی ناوبژیوانی چوارەم بێت مایکڵ ئۆلیڤەر پێی وتراوە کە خۆی دیمەنەکەی باش لێوە دیار بووە بۆیە ڤار نایەوێت بەپێچەوانەی ئەوەوە بێت.”

لەگەڵ ڕەخنەکانیدا لە ناوبژیوان و ژووری ڤار، مۆرینهۆ ڕەخنەبارانی تیمەکەشی کرد بەوەی کە زۆر ئاستیان خراپ بووە بەتایبەت لە گێمی یەکەمدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button