ئه‌وروپائیتاڵیافه‌ره‌نسا

” لەگەڵ نێیمار و مباپێ قسەم کردووە و لە پاریس دەمێننەوە “

یاریگا
مارکۆ ڤێراتی، ناوەڕاستکاری ئیتاڵی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا گەشبینە بە مانەوەیبهەردوو یاریزان کلیان مباپێ و نێیمار داسیلڤا لە ریزەکانی یانەکەیان

یاریزانە ئیتاڵیەکە لەمبارەیەوە بە رادیۆ مۆنتی کارلۆی فەڕەنسی گووت ” کاتێک دوو یاریزانی هاوشێوەی نیمۆ و مباپێ لە پێکهاتەکەتاندا هەبێت، دڵخۆشیەکی زۆرە و ئەو دوو یاریزانە دەتوانن هێزێکی زۆر بەرهەم بێنن، چەند جارێک قسەم لەگەڵ کردوون، بەڵام ناڵێم لەسەرچی، دڵنیاشم ئەوان لە یانەکەمان دەمێننەوە و چەندیجاریش هەوڵی رازی کردنیانم داوە “.

دەنگۆیەکی بەهێز هەیە هاوینی داهاتوو بە تایبەت مباپێ کە تاوەکو ئێستاش ئامادەنەبووە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، ریزەکانی یانەکەیان جێبێڵن.

بابەتی زیاتر

Back to top button