چامپیۆنزلیگ

گاسپرینی: بۆ پیاسە و گەڕان ناچین بۆ مەدرید

یاریگا-

جیان پییرۆ گاسپرینی ڕاهێنەری یانەی ئەتلانتای ئیتاڵی متمانەی بە یانەكەی هەیە لە ڕیال مەدرید ببەنەوە، لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

ڕۆژی سێ شەممە لە یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ ڕیاڵ مەدرید میوانداری ئەتلانتا دەكات لە میانەی یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

شەوی ڕابردوو ئەتلانتا میوانداری سپیزیای كرد و یاریەكەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی  27ی خولی ئیتاڵی.

لە كۆنگرەی دوای یاریەكە گاسپرینی ووتی: یاریزانەكانم بۆ گەڕان ناچن بۆ یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ.

هەروەها ووتیشی: شتێكی باشە متمانەمان بە خۆمان هەبێت بۆ پیاسە ناچینە مەدرید.

لە كۆتایشدا ووتی: یاریەك چاوەڕێمان دەكات كە دەكرێت ببێتە مایەی شانازی بۆمان ، بەتایبەت لەگەڵ ئەگەری گەشتنمان بە قۆناغی داهاتوو كە تا ئێستا چانسی گەشتنمان لە دەست نەداوە دەتوانین هەوڵ بدەین.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button