ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

ئامانجەکەی ریال مەدرید و بارسێلۆنا تووشی پێکان بووە

یاریگا
داڤید ئالابا، بەرگریکاری سویسڕی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا تووشی پێکان بووە و ماوەیەک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی بێڵدی ئەڵمانیا بڵاویکردووە، بەگریکارەکەی باڤارییەکان بە هۆی ئەو پێکانەی لە ماسولکەکانی رانیدا تووشی بووە، لە دوو رۆژی رابردوو بەشداری راهێنانەکانی یانەکەی نەکردووە، هەرچەندە یانەکەی تاوەکو ئێستا پێکانەکەی پشت راست نەکردووەتەوە، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت ماوەی چەند هەفتەیەک لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە.

ئالابا کۆتایی ئەم وەرزە ریزەکانی یانەکەی جێدێڵێت و دەنگۆیەکیش هەیە دەیەوێت پەیوەندی بە یەکێک لە یانەکانی ریال مەدرید یاخود بارسێلۆناوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button