ئیسپانیا

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئێلچی

یاریگا-

زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئێلچی بڵاوكردەوە.

ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ئێلچی دەكات لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 27ی خولی ئیسپانی.

لە لیستەكەدا هەردوو ئەستێرەی یانەكە ئیدین هازارد و سێرجیۆ ڕامۆس گەڕاونەتەوە لیستەكە دوای ماوەیەكی زۆر لە دابڕانیان.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ڕیاڵ مەدرید:

كۆرتوا ، لۆنین ، ئەلتۆبی ، میلیتاو ڕامۆس ، ڤاران ، ناچۆ ، میندی كرۆس ، مۆدریچ ، كاسیمیرۆ ڤالڤێردی ، ئیسكۆ ، هازارد ، بینزیما ، ڤاسكێز ڤینیسیۆس ، ڕۆدریگۆ ، هۆگۆ دۆرۆ.

لە ئێستادا ڕیاڵ مەدرید بە كۆكردنەوەی 54 خاڵ لە ڕیزبەندی سێیەمی خولەكە دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button