چامپیۆنزلیگ - یۆرۆلیگ

برۆنۆ فێرناندێز بەرگری لە ڕۆناڵدۆ دەكات: هیچ كەس بە تەنها نایباتەوە

Korek Telecom

یاریگا-

برۆنۆ فێرناندێزی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بەرگری لە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هاونیشتیمانی دەكات دوای كرانە دەرەوەی یوڤێنتوس لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

فێرناندێز لە چاوپێكەوتنێكیدا كە ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویكردووەتەوە ووتی: كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یەكێكە لە گەورەكانی تۆپی پێ.

هەروەها ووتیشی: بوونی لە یوڤێنتوس بەهێزیەكی زۆر بە یانەكە دەدات بەڵام ئەگەر یانەكەش دۆڕا ئەوا هەموو یانەكە دەدۆڕێت نەك تەنها یەك یاریزان.

شایەنی باسە یانەی یوڤێنتوس لەسەر دەستی پۆرتۆی پورتوگالی ماڵئاواییان كرد لە قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!