ئیسپانیا

ساڤیۆلا: لەوانەیە ڕامۆس ڕیاڵ مەدرید جێبهێڵێت

یاریگا-

خافێر ساڤیۆلای یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین پێی وایە سێرجیۆ ڕامۆسی ئیسپانی و كاپتنی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی یانەكەی جێدەهێڵێت.

ساڤیۆلا لەگەڵ ڕامۆس لە ساڵەكانی 2007 تا 2009 لە ڕیاڵ مەدرید یاری دەكرد.

لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەل ” one football ” ساڤیۆلا ووتی: ساڵانێكی زۆرە ڕامۆس لە ڕیاڵ مەدریدە ، لەوانەیە ئاڕاستەی خۆی بگۆڕێت ، ساڵانێكی زۆرە ڕیاڵ مەدریدی بەرەو لوتكە بردووە.

هەروەها ووتیشی: ئەوە بە هەمان شێوە بۆ لیۆنێل میسیش دەبێت ناتوانین بە درێسی یانەیەكی دیكەوە بیانبینین ، بەڵام هەموو شتێك ئەگەری ڕوودانی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button