فه‌ره‌نسا

ناسڕ خلێفی داهاتووی نەیمار و مباپێ یەكلادەكاتەوە

یاریگا-

ناسڕ خلێفی سەرۆكی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ، پەیامێكی كورت و یەكلاكەرەوەی سەبارەت بە داهاتووی دوو ئەستێرەی یانەكەی نەیمار دا سێلڤای بەڕازیلی و كیلیان مباپێی فەڕەنسی دەنێرێت.

لە چاوپێكەوتنێكیدا كە تۆڕی ” مۆنتی كارلۆ ”ی فەڕەنسی بڵاویكردووەتەوە خلێفی ووتی: ” نەیمار و مباپێ پاریسین و لە پاریسیش دەمێننەوە ”.

شایەنی باسە گرێبەستەكانیان لە هاوینی 2022 بەسەردەچێت.

لە هاوینی 2017 هەردوو ئەستێرەكە مباپێ لە مۆناكۆ و نەیماریش لە بارسێلۆناوە پەیوەندیان بە پاریسەوە كرد بە بڕی 400 ملیۆن یۆرۆ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button