ئینگلتەرا

كاڤانی وەڵامی لێدوانەكانی باوكی دەداتەوە سەبارەت بە مانچێستەر یونایتد

یاریگا- 

ئیدینسۆن كاڤانی وەڵامی لێدوانەكانی باوكی دەداتەوە سەبارەت بە مانچێستەر یونایتد.

باوكی كاڤانی لە لێدوانیدا كە ڕۆژی ڕابردوو بڵاوكرایەوە ووتی: كە كوڕەكەی دەیەوێت لە گواستنەوەكانی هاویندا مانچێستەر یونایتد جێبهێڵێت و دووپاتیشیكردەوە كە كوڕەكەی ئاسودە نیە لە یانەكە و دەیەوێت ئاڵنگاریەكی نوێ تاقی بكاتەوە.

هەر زوو هێرشبەرە ئۆرۆگوایەكە وەڵامی لێدوانەكانی باوكی دایەوە و لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەكی خۆی بە درێسی شەیتانە سورەكانەوە بڵاوكردەوە و نووسیویەتی: ” شانازی دەكەم كە ئەم درێسەم پۆشیووە ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button