چامپیۆنزلیگ

كاپێلۆ هێرشدەكاتە سەر گەورەكانی یوڤێنتوس

یاریگا-

فابیۆ كاپیلۆ ڕاهێنەری دێرین و شیكەرەوەی كەناڵی سكای سپۆرتس ، هێرشدەكاتە سەر یاریزانەكانی یوڤێنتوس دوای كرانە دەرەوەیان لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

پۆرتۆ توانی لەسەر دەستی یوڤێنتوس خۆی بگەیەنێتە قۆناغی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

پۆرتۆ لە خولەكەكانی كۆتایی گێمی دووەمی زیادكراودا گۆڵێكیان تۆمار كرد لە كاتێكدا تۆپەكە بە ژێر قاچی كریستیانۆدا ڕۆشت ( ڤیدیۆی گۆڵی دوومی پۆرتۆ ببینن ).

كاپێلۆ لە دوای یاریەكە لە لێدوانیدا بۆ سكای سپۆرتسی ئیتاڵیا ووتی: ئەو هەڵەیە شایەنی لێخۆشبوون نیە ، ئەو یاریزانانەی هەڵیدەبژێریت بوەستن لە دیوار نابێت لە تۆپەكە بترسن ، بەڵام لەم گۆڵەدا لە تۆپەكە دەترسن و خۆیان هەڵدا و پشتیان كردە تۆپەكە ، ئەمە شایەنی لێخۆشبوون نیە.

هەروەها هێرشی كردە سەر یاریزانە بەتەمەنەكان و ووتی: تەنها یاریزانە لاوەكانمان بینی لەم كاتە سەختەدا ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button