ئینگلتەرا

مانچستەری ئەم وەرزە ئامارێکی شەرمهێنی تۆمار کرد

یاریگا- دوێنێ شەممە، کۆتا گەڕی یارییەکانی خولی ئینگلیزیی ئەنجام درا و مانچستەر سیتی وەک پاڵەوانی وەرز ناسێنرا.

سیتی بە کۆکردنەوەی 98 خاڵ توانی کۆتایی بە وەرزە ماندووکەرەکە بهێنێت بە جیاوازیی خاڵێک لەگەڵ لیڤەرپووڵی ڕکابەری. ئەوەی تایبەت بە مانچستەر یونایتدی هاوشاری ستیزنسی پاڵەوانە، دوای دۆڕانی کۆتا هەفتەی خۆی، بە کۆکردنەوەی 66 خاڵ لە پلەی شەشەمی ڕیزبەندییەکەوە جێگیر بووە، ئەوەش واتا 32 خاڵ لە پاش مان سیتی پاڵەوانەوەیە. لە کاتێلدا وەرزی 1973/74 کە تێیدا شەیتانەسوورەکان 32 خاڵیان کۆکردەوە و 21هەمی ڕیزبەندییەکە بوون و دابەزینە خوارەوە بۆ خولی پلەیەک، جیاوازیی خاڵەکانیان لەگەڵ لیدز یونایتدی پاڵەوانی ئەو کات، 30 خاڵ بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button