یاریگا–
ئەم وەرزە بۆ یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی وەرزێکی چاوەڕواننەکراو بوو ئەو یانەیە شەش یارییە لەسەر یەک لە یاریگای خۆیان هیچ یارییەکیان نەبردووەتەوە.
رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردووە، کارگێری پاڵەوانەکەی وەرزی رابردوو کە ئێستا یانەکەیان بە جیاوازی حەوت خاڵ لە دوای چوارەمی ریزبەند لە پلەی هەشتەم دێن، هۆشداریان داوەتە یاریزانەکانیان ئەگەر ئەم وەرزە نەتوانن یەکێک لە پلەکانی تۆپ فۆر بەدەست بێنن، ئەوا رێژەیەکی زۆر لە موچەکانیان کەم دەکرێتەوە.
دوای بەدەست هێنانی نازناوی وەرزی رابردووی پرێمەرلیگ بۆ جاری یەکەم لە مێژوودا، موچەی سەرجەم یاریزانەکان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کرد.