ئه‌ڵمانیاگرنگترین

فەرمی: خواکیم لۆف دەست لەکار دەکێشێتەوە

یاریگا-هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەفەرمی رایگەیاند خواکیم لۆفی راهێنەر دوای یۆرۆی ٢٠٢٠ دەست لەکار دەکێشێتەوە.

لۆف لە ووتەی وازهێنانەکەیدا وتی ” ئەم هەنگاوەم بەوپەڕی وریاییەوە ناوە و بە دنیایەک شانازی و سوپاسگوزارییەوە، بەڵام لە هەمان کاتدا هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ جامی نەتەوەکانی هاتوو. شانازییە چونکە شتێکی زۆر تایبەت بوو کە بەم جۆرە خزمەتی وڵاتەکەم بکەم و ماوەی ١٧ ساڵ لەگەڵ باشترین یاریزانەکانی وڵاتەکەمدا کاربکەم و پشتیوانی گەشەکردنیانبم”.

لۆف لە ٢٠٠٤دا وەکو یاریدەدەری راهێنەر دەستبەکاربوو، دوای دوو ساڵ بووە راهێنەری هەڵبژاردەی یەکەم و ١٥ ساڵە، ئەو ئەرکەی گرتووەتەوە ئەستۆ. لەو ماوەیەدا توانی جامی جیهانی ٢٠١٤ و جامی کیشوەرەکانی ٢٠١٧ بباتەوە.

جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠، وابڕیارە لەم ساڵدا لە مانگی ٦-٧ دا بەڕێوەبچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button