ئه‌وروپائیسپانیا

” لە رووی داراییەوە ئامادەین بۆ چوونی میسی لە لالیگا “

یاریگا
خاڤیەر تێباس، سەرۆکی ئەنجومەنی لالیگای ئسپانیا دەڵێت ئەوان ئامادەکاریان کردووە بۆ ئەو کاتەی لیۆنێل میسی گۆڵکاری مێژووی بارسێلۆنا بۆ جێهێشتنی یانەکەی.

سەرۆکی لالیگا لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە داهاتووی خولەکەیان دوای چوونی گۆڵکارەکەی بلاوگرانا گووتی ” ئێمە پێش وەختە ئامادەکاریمان کردووە و دڵنیاشم لە رووی داراییەوە دوای چوونی ئەو یاریزانە لە خولەکەمان دەتوانین هەموو کێشەکان چارەسەر بکەن، خۆم وەکو سەرۆک حەز ناکەم هیچ یاریزانێکی بەناوبانگ خولەکەمان جێبێڵێت، پێشتریش بە چوونی رۆناڵدۆ هەندێ زیانی داراییمان بەرکەوت، بەڵام هەر زوو چارەسەری هەموو کێشەکانمان کرد “.

تێباس بێ ئاگایی خۆی لە داهاتووی میسی نەشاردەوە و گوتیشی هیچ کاتێک حەزی ئەوەی نەبووە یاریزانانی هاوشێوەی لیۆ خولەکەیان جێبێڵن.

بابەتی زیاتر

Back to top button