گورزێكی كوشندە بۆ ئانچێلۆتی؛ ئەستێرەیەكی بەڕازیل لە مۆندیال بێبەش دەبێت

یاریگا –
گورزێكی كوشندە بەر كارلۆ ئانچێلۆتی و هەڵبژاردەی بەڕازیل دەكەوێت و ئەگەری بەشداریكردنی ئێستیڤاو ئەستێرەی هەڵبژاردەكەو یانەی چێڵسی لە یارییەكانی جامی جیهانی 2026 گومانی لەسەرە.
رۆژی شەممەی رابردوو چێڵسی لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر یونایتدی كرد و یارییەكەش بە بردنەوەی شەیتانە سوورەكان بە گۆڵێكی بێ وەڵام كۆتاییهات، لەو یارییەدا لە خولەكی 16 ئێستیڤاو بەهۆی پێكانەوە یاریگای جێهێشت و گارناچۆ جێگای گرتەوە.
Estevao’s participation at the World Cup with Brazil is in serious doubt due to the hamstring injury the Chelsea forward suffered during Saturday’s defeat by Manchester United.
Sources briefed on the injury say that Estevao has suffered a grade four hamstring injury, which would… pic.twitter.com/YmaXtgtMVJ
— The Athletic | Football (@TheAthleticFC) April 22, 2026
بە گوێرەی زانیارییەكانی ئاتلێتیک، بەشدارییكردنی ئێستیڤاو لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل لە مۆندیالی داهاتوو كەوتووەتە ژێر گومانێكی زۆرەوە بەهۆی ئەو پێكانەی لە یاریی پێشووتری چێڵسی تووشی بوو.
ئێستیڤاو لە یاریی بەرامبەر مانچێستەر یونایتد لە ماسولكەكانی پشتەوەی رانیدا تووشی پێكان بووە.
بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، بەهۆی ئەو پێكانەوە ئەگەرێكی زۆر كەم هەیە یاریزانە تەمەن 19 ساڵانەكە بتوانێت بەشداری مۆندیالی داهاتوو بكات.
بڕیارە رۆژی 11ی حوزەیرانی داهاتوو یارییەكانی مۆندیالی 2026 دەستپێبكات و هەڵبژاردەی بەڕازیل لە كۆمەڵەی سێیەم هاوشانی هەڵبژاردەكانی مەغریب، هایتی و سكۆتلاند دێت.



