ئه‌ڵمانیاچامپیۆنزلیگ

دۆرتمۆند زانیاریی خستە ڕوو سەبارەت بەشداری کردنی هالاند بەرامبەر سێڤییا

یاریگا- یانەی بروسیا دۆرتمۆند زانیاریی یەکلاکەرەوەی خستە ڕوو سەبارەت بە ئامادەبوونی ئێرلینگ هالاند بۆ یارییەکەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر سێڤییا.

هاندەرانی دۆرتمۆند دوودڵبوون لە بەشداریکردنی گۆڵکارەکەیان بۆ ئەو یارییە گرنگە کاتاێک هالاند لە یاریی ڕابردووی خولی ئەڵمانیا بەرامبەر بایەرن میونخ بەهۆی پێکانەوە بە ناچاری گۆڕانکاری پێ کرا.

ئیدین تیریزیچی بەڕێوبەری هونەری کە بەشێوەی کاتی پۆستەکە بەڕێوە دەبات، لە لێدوانی ڕۆژنامەواندیدا وتی: “دەتوانم بڵێم هالاند تۆرگان هازاردیش بۆ یارییەکەی سبەینێ ئامادەن.”

سەبارەت بە یاریزانە پێکراوەکانیتری ڕایگەیاند کە جۆدان سانچۆ بەشداری ناکات و بۆ گوێرێرۆ و جوڤانی ڕیێناش وتی جارێ دیار نییە ئەو دووانە ئامادە دەبن یاخود نا.

دۆرتمۆند یاریی چوونی بە ئەنجامی 2-3 لە سێڤییا بردەوە و سبەینێ ناسنامەی براوەی نێوانیان دەردەکەوێت لە یاریگای سیگنڵ ئیدونا پارک.

بابەتی زیاتر

Back to top button