ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئیبرا: دەمێنمەوە ئەگەر ماڵدینی داوام لێبکات

یاریگا-زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج دەڵێت ئامادەیە بۆ وەرزێکی دیکە لە ئەیسی میلان بمێنێتەوە ئەگەر بەڕێوبەری تەکنیکی یانەکە پاوڵۆ ماڵدینی داوای لێبکات.

ئیبرا لە ئێستادا پێکانی هەیە بەڵام لەگەڵ تیمەکەی بەرەو ڤیرۆنا گەشتی کرد بۆ ئەوەی پاڵپشتییان بێت. سەبارەت بەوە وتی “من زڵاتانم، هەست بە بەرپرسیاریەتی دەکەم وەک سەرکردەیەک، ئەمە تاکە تیمە کە وای لێکردووم پڕخرۆش بم، دەمەوێت فێریان بکەم و رێنوێنییان بکەم. ئەمڕۆ ویستم لە ڤیرۆنا بم چونکە ئەگەر رۆژێک لەگەڵیان نەبم، وا هەست دەکەم کوڕەکانی خۆمم لەگەڵ نیە”.

سەبارەت بە مانەوە لە میلان  ئەستێرە ٣٩ ساڵەکە وتی “نازانم ، با بزانین، ئەگەر ماڵدینی بیەوێت بمێنمەوە من ئامادەم”.

میلان و ئیبرا بە سەرەتایەکی بەهێز ئەم وەرزەیان دەستپێکرد بەڵام ئەنجامەکانی ئەم دواییان وەک پێویست نین و لەدوای ئینتەری پێشەنگ دێن بە جیاوازی سێ خاڵ و رکابەرەکەشییان یارییەک کەمتری ئەنجامداوە.

Back to top button