ئیتاڵیا

ئیبراهیمۆڤیج باسی گەڕانەوە دەکات بۆ میلان

یاریگا-زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج هەواڵێک پشتراست دەکاتەوە لەسەر ئەگەری گەڕانەوەی بۆ ئەیسی میلان.

ئەمڕۆ لەلایەن سکای سپۆرتەوە پرسیاری ئەو دەنگۆیە لە ئیبرا کرا کە باس لە گەڕانەوەی دەکەن بۆ رۆسۆنێری. ئەویش لە وەڵامدا وتی “لە ئێستادا لە گفتوگۆداین، بزانین چۆن دەبێت”.

بەگوێرەی سکای، گەڕانەوەی زڵاتان لە چوارچێوەی پۆستێکی کارگێڕی دەبێت و تێیدا نزیک دەبێت لە یاریزانەکان، بەڵام لەوە زیاتر نەدرکێندراوە.

دەنگۆیەکی دیکە ئەوەیە وەکو بەڕێوبەری گشتی دەست بەکار بێت و جێگەی پاوڵۆ ماڵدینی بگرێتەوە کە لە کۆتایی وەرزی رابردوو لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

ئیبراهیمۆڤیج هاوینی رابردوو بەیەکجاری وازی لە یاریکردن هێنا و کۆتا یانەی کاروانە دوورودرێژەکەی لە میلان بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button