ئیسپانیا

٣٠٪ی ئەندامانی بارسا مانەوەی مێسی بە پێویست نازانن!

یاریگا-لە راپرسییەکدا بۆ ئەندامە فەرمییەکانی یانەی بارسێلۆنا، دەرکەوتووە ٣٠٪ی ئەندامان پێیان وانیە مانەوەی مێسی پێویست بێت بۆ یانەکەیان.

کەناڵی TV3  ئیسپانی راپرسییەکەی ئەنجامداوە  و پرسیارکراوە ئایا مانەوەی مێسی بە پێویست دەزانیت لە یانەکە؟

٦٥.٧٪ دەنگەکان دەڵیێن بەڵێ پێویستە بمێنێتەوە بەڵام ٣٠.٧٪ی دەنگەکان بۆ چوونیان پێچەوانەیە.

لە پرسیارێکی دیکەدا سەبارەت بەوەی کە ئایا دەیانەوێت کامپ نۆو نۆژەن بکرێتەوە و بەشێوەیەکی کاتی یانەکە لە یاریگای دووهەم یاری بکات؟  ٦٤٪ی دەنگەکان دەڵێن بەلێ دەیانەوێت یاریگاکەیان نۆژەنبکرێتەوە و ٣٦٪یش بە پێویستی نازانن. ماوەی ساڵێکە ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ یاری دەکات بەهۆی نۆژەنکردنەوەی یاریگاکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button