ئیسپانیا

زێدان: لێدوان لەسەر ناوبژیوان نادەم و تا كۆتایی دەجەنگین

یاریگا-

زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ستایشی ئاستی یاریزانەكانی كرد دوای یاریەكەیان بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید.

ئەتلەتیكۆ مەدرید لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ میوانداری ڕیاڵ مەدریدی كرد و یاریەكە بە گۆڵێكی لویس سوارێز لە خولەكی 15 و كەریم بێنزیما لە خولەكی 88 یەكسان بوو.

لە دوای یاریەكە زێدانی ڕاهێنەری مێرینگی ووتی: وەك هەمیشە من دەست وەرنادەمە كاروباری ناوبژیوان ، ناوبژیوانی بە كارێكی سەخت دەزانین و دەبێت ڕێز لە بڕیارەكانی بگرین ، دەزانین كە هەرچۆنێك بێت بارودۆخەكە ئاڵۆزە ، یاریزانەكان ووتیان كە تۆپەكە بەردەستی فلیپی كەوتووە بەڵام ڕەتیكردەوە لێدانە سزایەكە هەژمار بكات.

هەروەها ووتیشی: گێمی یەكەم بۆ ئەوان بوو گێمی دووەمیش بۆ ئێمە ، گرنگترین شت و باشترین شت ئەوەیە كە ئاستێكی بەرزمان لە گێمی دووەم پێشكەش كرد.

ڕاهێنەرە فەڕەنسیەكە بەردەوام بوو ووتیشی: ئامانجمان ئەوەیە بەردەوام بین و تا كۆتایی بجەنگین ، دەزانین كە هێشتا زۆرماوە و تا كۆتایی هەوڵ دەدەین و دەجەنگین ،هەموو كات دەكرێت شتەكان بگۆڕدرێت ، دەزانین چۆن خۆمان باشتر بكەین و بەرەو پێشەوە بچین.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button