ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

هالاند پێشی ئەستێرە و ئەفسانەکانی سەردەمی دایەوە!

یاریگا- ئێرلینگ هالاند بەردەوامه لە درەوشانەوە و هەژاندنی تۆڕی گۆڵەکان و بە تۆمار کردنی دوو گۆڵیش لە کلاسیکۆی ئەڵمانیا شەوی ڕابردوو، ژمارەیەکی نایابی نووسیەوە.

گۆڵکارەکەی برووسیا دۆرتمۆند توانی هەر لە دە خولەکی سەرەتادا دوو جار گۆڵەکەی مانوێل نۆیەر بهەژێنێت و یانەکەی پێش بخات.

بەو گۆڵانە، ئەستێرە نەرویژییەکە گەیشتە گۆڵی ژمارە 100ی خۆی لە تەنها 146 یارییدا. بەوەش پێش هەریەکە لەم ئەستێرە ناودارانەی سەردەم کەوت: کیلیان مبپاپێ (180 یاری) ، مێسی (210یاری) ، ئیبراهیمۆڤیچ (245 یاری) و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (301 یاری).

لای خۆشیەوە هالاند بە تویتێک دڵخۆشی خۆی لەسەر ئەو ژمارەیە خستە ڕوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button