ئینگلتەرا

ئامار: مێژووی لیڤەرپوول بەر لە 66 ساڵ کارەساتی وەک ئەمشەوی بەخۆوە دیوە!

یاریگا- یانەی لیڤەرپوول بەردەوامە لەسەر ئەنجامە خراپەکانی لە پریمەرلیگ و ئەمشەویش لە یاریگای خۆی بە یانەی فوڵهام دۆڕا.

بەگوێرەی ئەو زانیارییەی لە تویتەری چاپی عەرەبی پریمەرلیگ بڵاوکراوەتەوە، ڕێدز نەیتوانیوە بۆ هەشت یاریی لەسەر یەک لە یاریگای خۆیدا سەرکەوتن تۆمار بکات لە میانی خولی ئینگلیزی.

ئەو ئامارە باس لەوە دەکات کە بەر لە 66 ساڵ لیڤەرپوول ژمارەیەکی وا  کارەساتباری بەخۆوە بینیوه.

کوڕانی یۆرگن کڵۆپ لە ئێستادا دوای هەفتەی 28 لە ڕێزبەندی حەوتەم دێن. لە باری بردنەوەی ڕکابەرەکانی خوارووی خۆی کە تۆتنهام و ئەستۆنڤیلان، ئەوا ڕێدز دادەبەزێت بۆ پلەی نۆیەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button