ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

هالاند هەر لە منداڵیەوە ژمارەی پێوانەیی لە بازدان بە ناوەوەیە!

یاریگا- جگە له ڕیمۆنتاداکەی کە بایەرن میونخ بەسەر یانەکەی ئێرلینگ هالاندا کرد، لەپاڵ ئاستی گۆڵکارە نەرویجیەکە و دوو گۆڵە زوو-وەختەکەیدا لە تۆڕی مانوێل نۆیەر، دیمەنی بەرزبوونەوەیەکی لە کلاسیکۆکەی شەوی ڕابردوو هەر زوو بووە جێی سەرسامی هەوادارنی تۆپی پێ.

دوای یاریەکە، پێگە و ناوەندە وەرزشییەکان بە بایەخەوە گەڕانەوە بۆ سەراتاکانی تەمەنی هالاند لە بوارە جیاوازەکانی وەرزشدا و ئەو زانیارییەیان هێنایەوە پێش چاو کە ناوبراوە لە تەمەنی پێنج ساڵیەوە بە دیاریکراوی ساڵی 2006 لە بازدانی وەستاودا ژمارەیەکی پێوانەیی جیهانیی تۆمارکردووە کاتێک لە پێشبڕکێیەکدا توانیویەتی 1.63م باز بدات. (ئەو زانیارییە لە پێگەی بەناوبانگی ویکیپیدا تۆمارکراوە).

هاوکات ئەوەش هاتووە کە هالاند لە تەمەنەکانی مناڵیدا وەرزشە جیاوازەکانی وەک تۆپی دەست، گۆڵف و گۆڕەپان و مەیدانی تاقی کردۆتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button