ئیسپانیا

لاپۆرتا داهاتووی میسی ئاشكرا دەكات

یاریگا-

خوان لاپۆرتای كاندیدی سەرۆكایەتی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی چەكە بەهێزەكەی خۆی بەكاردەهێنێت لە بانگەشەكانی سەرۆكایەتی یانەكە.

لاپۆرتا لە بانگەشەی سەرۆكایەتی ووتی: تەنها لە بارودۆخێكدا میسی لە بارسێلۆنا دەمێنێتەوە ئەویش ئەوەیە من هەڵبژاردنەكان ببەمەوە ، من دڵنیام میسی ئەو ئۆفەرە وەردەگرێت كە من پێشكەشم كردووە ، پەیوەندیم لەگەڵ ئەو زۆر بەهێزە ، بەڵام ئەگەر كەسێكی دیكە بیباتەوە ئەوا میسی بەردەوام نابێت.

ئەمە یەكەمجارە كاندیدێك بەشێوەیەكی فەرمی باس لە داهاتووی لیۆنێل میسی وەرزی داهاتوو بكات.

هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی بارسێلۆنا لە 7ی ئەم مانگە بەڕێوە دەچێت ، وا بڕیار بوو لە 24ی مانگی كانونی دووەمی ئەمساڵ بكرێت بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دواخرا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button