ئیسپانیا

ڤینیسیۆس ژمارەیەكی مێژوویی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید تۆمار كرد

یاریگا-

ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەڕازیلی و یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ژمارەیەكی پێوانەیی لەگەڵ یانەكەی تۆمار كرد.

شەوی ڕابردوو ڕیاڵ مەدرید میوانداری ڕیاڵ سۆسیدادی كرد لە یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ و یاریەكە بە گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون و گۆڵی یەكسانی مێرینگی لەلایەن ڤینیسیۆسەوە تۆماركرا ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 25ی خولی ئیسپانی.

بەپێی ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی ڤینیسیۆس گەشتە یاری ژمارە 100 لەگەل مێرینگی و بەوەش بوو بە چوارەم بچووكترین یاریزانی یانەكە بگاتە ئەو ژمارەیە بە ( 20 ساڵ و 7 مانگ و 17 ڕۆژ).

لە پێش ئەو لە پلەی یەكەم ڕائول گۆنزالیز دێت كە بە ( 19 ساڵ و 3 مانگ و 22 ڕۆژ) و لە پلەی دووەم كاماچۆ دێت بە ( 20 ساڵ و 3 مانگ و 20 ڕۆژ) و لە پلەی سێیەم كاسیاس دێت بە ( 20 ساڵ و 4 مانگ و 2 ڕۆژ).

 

بابەتی زیاتر

Back to top button