ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

سەرۆکی پێشووی بارسێلۆنا دەستگیر کرا

یاریگا
جۆزێپ ماریا بارتیمیۆ، سەرۆکی پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لەگەڵ سێ ئەندامی پێشووی ئەم یانەیە لەلایەن پۆلیسی کەتەلۆنیاوە دەستگیر کران.

رۆژنامەکانی ئیسپانیا مارکا، ئاس، سپۆرت و مۆندۆدێپۆرتیڤۆ هەمووان هەواڵی دەستگیر کردنی سەرۆکی پێشووی بلاوگرانایان لەلایەن پۆلیسی کەتەلۆنیا پشت راستکردووە، بەڵام تاوەکو هۆکاری تەواوەتی نەزانراوە.

هەندێ سەرچاوە بڵاویان کردووە دەستگیر کردنە لەسەر کەیسی بارساگیت بووە، دوای ئەوەی ئەم چوار کەسە لەلایەن کۆمپانیایەکەوە دروست کرا، بۆ ئەوەی دژایەتی میسی و چەند یاریزانێکی ئەم یانەیە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بکرێت.

Back to top button