ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

سەرۆکی بارسێلۆنا خۆی حەشارداوە

یاریگا
جۆزێپ ماریا بارتیمیۆ، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دوای یەکلایی کردنەوەی داهاتووی لیۆنێل میسی گۆڵکاری مێژووی یانەکەی لە ترسی رۆژنامەنوسان خۆی حەشارداوە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویی کردووە سەرۆکی بلاوگرانا دوای ئەوەی توانی لیۆ لە بریاری جێهێشتنی یانەکەیان پاشگەز بکاتەوە، رۆژنامەنوسان هەوڵی زۆریاندا قسەی لەگەڵدا بکەن سەبارەت بە لێدوانەکانی گۆڵکاری مێژوویی یانەکەی، بەڵام ناوبراو لە ترسی ئەوان خۆی لە گوندێکی وڵاتەکەی کە کیکێ سێتیێن راهێنەری پێشووی ئەو یانەیەش لەو شوێنەیە و ژمارەی دانیشتوانی 100 کەسە خۆی حەشارداوە و دەیەوێت ماوەیەک لەو شوێنە بمێنێتەوە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە ژمارەیەکی زۆری رۆژنامەنوسان دوای دەستکەوتنی زانیاری لەسەر شوێنی بارتیمیۆ، ماوەیەکە لە دەوروبەری ئەو گوندەن و چاوەڕێ دەرکەوتنی دەکەن، بۆ ئەوەی قسەی لەگەڵدا بکەن.

Back to top button