ئه‌وروپائیسپانیا

بارتمیۆ واز ناهێنێت

یاریگا
جۆزێپ ماریا بارتیمیۆ، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ئامادەنیە تا کۆتایی وادەی خۆی واز لە پۆستی سەرۆکایەتی ئەو یانەیە بێنێت.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووە سەرەرای ئەوەی کە سەرۆکی بلاوگرانا چەندینجارە لەلایەن هاندەرانی یانەکەی داوای لێدەکرێت بە هۆی ئەنجامە لاوازەکان و کێشەکانی ئەم دواییە واز لە پۆستەکەی بێنێت و هەڵبژاردنی پێش وەختە بکرێت، بەڵام بە هیچ شێوەیەک ئامادە نیە واز لە کورسیەکەی بێنێت تاوەکو کۆتایی وادەی یاسایی خۆی.

بارتیمیۆ لە ساڵی 2015 بوو بە سەرۆکی بارسێلۆنا و ساڵی داهاتوو وادەکەی کۆتایی دێت و دوای شەش ساڵ سەرۆکێکی دیکە هەڵدەبێژردرێت.

Back to top button