ئیسپانیاگرنگترین

زانیاری لەسەر دەستگیرکردنی بارتۆمیۆ و هەڵکوتانە سەر بارسێلۆنا

یاریگا-ئەمڕۆ  پۆلیس هەڵیکوتایە سەر بارەگای یانەی بارسێلۆنا و هەروەها جۆسیب ماریا بارتۆمیوی سەرۆکی پێشوو دەستگیرکرا.

لێکۆڵینەوەکە پەیوەندی بە کەیسی “بارسا گەیت” هەیە کە پارساڵ یانەکە تۆمەتبارکرا بە بەکرێ گرتنی کۆمپانیایەک بۆ هێرشکردنە سەر چەند کەسایەتییەکی یانەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

بارسێلۆنا سەرەتا بەهەموو بابەتێک ئەو باسەی رەتکردەوە گووایە یانەکە ١٣ کۆمپانیای بەکرێگرتووە بۆ هێرشکردنە سەر لیۆنێل مێسی، جیرارد پیکێ، پیپ گواردیۆلا و زاڤی. بەڵام دواتر دانیان بەوەدانا ئەو کۆمپانیایانە بەکرێ گیراون بۆ کاری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نەک هێرشکردنە سەر هیچ کەسێک.

لەگەڵ ئەوەشدا مانگی حەوتی ساڵی رابردوو پۆلیس هەڵیکوتایە سەر یانەکە و دەستی بەسەر چەند بەڵگەنامەیەکدا کرد. لەگەڵ بەردەوامی لێکۆڵینەوەکانیشدا دووبارە هەڵیان کوتایە سەر یانەکە و بارتۆمیۆ و سێ کەسی نزیکی دەستگیرکران.

سەرەتا رەتکرایەوە هیچ بەڵگەیەک هەبێت بەڵام دواتر هەشت ئەندامی یانەکە سکاڵایان تۆمارکردووە و ئەنجامەکانی ئەمجارەی دادگا جیاواز بوون.

پارساڵ مانگی ١٠ بارتۆمیۆ دەستی لەکار کێشایەوە بەهۆی کاریگەری ئەم بابەتە و هەروەها پێداگیری لیۆنێل مێسی بۆ لابردنی سەرۆکەکە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button