ئیسپانیا

لاپۆرتا ڕاهێنەرێكی ئیسپانی وەك شوێنگرەوەی كومان دیاریدەكات

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئەمڕۆ دوو شەممە ئەوەیان ئاشكرا كرد كە خوان لاپۆرتای كاندیدی سەرۆكایەتی بارسێلۆنا شوێنگرەوەی ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەكەی دەستنیشانكردووە لە ئەگەری ڕۆشتنی.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی ”موندۆ دیپۆرتیڤۆ ” لاپۆرتا بیر لە دەستنیشانكردنی مایكڵ ئارتیتای ڕاهێنەری یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی دەكاتەوە لە ئەگەری ڕۆشتنی كومان.

ڕۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد لاپۆرتا زۆر لە مێژە چاوی لە ئارتیتایە ، لەو كاتەوەی یاریدەدەری گواردیۆلا بووە.

ئارتیتا

ڕاهێنەرە ئیسپانیەكە لە مانگی كانونی یەكەمی ساڵی 2019 پۆستی ڕاهێنەرایەتی تۆپهاوێژەكانی وەرگرتووە و گرێبەستێكی تا ساڵی 2023 واژۆ كردووە.

شایەنی باسە هەریەك لە خوان لاپۆرتا و ڤیكتۆر فۆنت و تۆنی فریسیا كێبڕكێی وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتی یانەی بارسێلۆنا دەكەن.

كاندیدەكانی سەرۆكایەتی بارسێلۆنا

 

بابەتی زیاتر

Back to top button