ئه‌وروپائیتاڵیا

پیرلۆ لیستی یاریزانە بانگهێشت کراوەکانی بڵاوکردەوە

یاریگا
ئاندریا پیرلۆ، راهێنەری یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا لیستی ناوی یاریزانە بانگهێشت کراوەکانی یانەکەی بۆ یاریی داهاتوو بەرامبەر ڤیرۆنا بڵاوکردەوە.

هەژمارەی فەرمی خانمە پیرەکە لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر لیستی ناوی ئەو یاریزانانەی بڵاوکردەوە، کە لەلایەن راهێنەری یانەکەیان بۆ یاریی داهاتوو بانگهێشت کراون و چەند یاریزان بە هۆکاری جیاواز بەشداری یارییەکە ناکەن لەوانەش: کیلینی، بۆنوچی، دانیێلۆ، مێلۆ، مۆراتا، کوادرادۆ و هەروەها پاولۆ دیبالا.

یۆڤێنتۆس سبەی شەممە لە گەڕی 24ـی سێریائەی لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی هێلاس ڤیرۆنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button