ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

پیرلۆ لە راهێنەرایەتی یانەیەکی خولی ئیتاڵی نزیک دەبێتەوە

یاریگا-یانەی سالێرنیتانای ئیتاڵی بەفەرمی دوورخستنەوەی ستیفانۆ کۆڵونتوانۆی راهێنەری راگەیاند.

سالێرنیتا وەرزی ئەمساڵ سەرکەوت بۆ خولی پلە یەکی ئیتاڵیا و ئەو راهێنەرەش لە مانگی ١٠دا دەستبەکاربوو. پێش ئەو فابریزیۆ کاستۆری راهێنەر بوو، ئێستاش ئەگەری ئەوە هەیە ئەو راهێنەرە بهێندریتەوە سەر کارەکەی.

بەڵام بەگوێرەی  میدیاکانی ئیتاڵیا، بژاردەی یەکەمی ئەو یانەیە ئەندریە پیرلۆی راهێنەری پێشووی یۆڤی و ئەستێرەی مێژوویی وڵاتەکەیە. پیرلۆ ئامادەییشی دەربڕیووە لە یانەکە بمێنێتەوە ئەگەر لەم وەرزەدا داببەزن بۆ ریزی پلە دوو.

سالێرنیتانا لە کۆتا ریزبەندی خولی ئیتاڵی دێت و تا ئێستا تەنها ١٣ خاڵی کۆکردووەتەوە لە ٢٣ یاریدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button