ئه‌وروپائیسپانیا

راهێنەرەکەی بارسێلۆنا تووشی خوێنبەربوون بوو

یاریگا
رۆناڵد کومان، راهێنەری هۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی تووشی خوێنبەربوون لە لووتی بوو.

راهێنەرە هۆڵەندیەکەی بارسا ئەمڕۆ لە کاتی بەشداری کردنی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی یاریی یانەکەی بەرامبەر سێڤییا، لە ناکاو تووشی خوێنبەربوون لە لووتی بوو و بەم هۆیەوە نەیتوانی بەردەوام بێت و هۆڵی کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەی جێهێشت. راهێنەرەکەی بلاوگرانا ئەم دووەمجارە ئەمەی بەسەر دێت.

رۆژنامەی ئاسی وەرزشی ئیسپانی بڵاویکردووە کە کومان بە هۆی نەخۆشی دڵ کە ساڵی رابردوو تووشی بووە، جۆرە چارەسەریەک بەکاردێنێت کە دەبێتە هۆی خوێنبەربوون لە لووتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button