ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

کاندیدێکی سەرۆکایەتی بارسا نهێنییەکی مینۆ رایۆڵا ئاشکرادەکات

یاریگا-تۆنی فرەیزا کاندیدی سەرۆکایەتی بارسێلۆنا یەکێک لە پلانەکانی رادەگەیەنێت لەباری بوون بە سەرۆکی یانەکە.

تادێت کێبڕکێی هەڵبژاردنەکانی بارسێلۆنا گەرمتر دەبێت و کاندیدەکان رێگە و پلانی جیاوازییان هەیە بۆ سەرکردایەتیکردنی یانەکە.

تۆنی ناڕازییە لە بریکارەکانی وەکو مینۆ رایۆڵا و ئەو بڕە پارەی خەیاڵییەی وەریدەگرن، کاندیدەکە ئاشكرایکرد ئەو کاتەی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج گوێزراوەتەوە بارسێلۆنا، تەنها بریکارەکەی لەلایەن  بارساوە بڕی ١١ ملیۆن یۆرۆی پێدراوە.

“پێویستە بابەتی نێوەندەکان (بریکارەکان) باشتربکرێت، ئەگەر من بکرێمە سەرۆک لە باشترین بارودۆخدا رێگەنادەم پارەکەیان لە ٥٪ تێپەڕێت. رایۆڵا ١١ ملیۆن یۆرۆی وەرگرتووە بەرامبەر بە هاتنی ئیبراهیمۆڤیج بۆ بارسا”.

ناوبراو پلانەکانی لە بازاڕی گواستنەوەش ئاشکراکرد و وتی “ئەگەر سەرکەوتووبووم لە هێڵی بەرگری و هەروەها لە هێڵی هێرشبەردا یاریزان بۆ یانەکە دەکڕم, هەر یاریزانێکیش بیەوێت باڵۆن دۆڕ بباتەوە دەزانێت کە دەبێت یاری بۆ بارسا بکات”.

مانەوەی ئیبرا لەگەڵ بارسا کورتخایەن و کەم بەرهەم بوو پاش کێشەکانی ئەو یاریزانە لەگەڵ گواردیۆلا و لیۆنێل مێسی.

بابەتی زیاتر

Back to top button