ئینگلتەرا

یەكەم كاردانەوەی ئەلیسۆن دوای مردنی باوكی

یاریگا-

ئەلیسۆن بیكەری بەڕازیلی و گۆڵپارێزی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی یەكەم لێدوانی خۆیدا دوای كۆچی دوای باوكی.

ڕۆژی پێنج شەممە پۆلیسی بەڕازیل ڕایگەیاند باوكی ئەلیسۆن بە خنكاوی لە دەریاچەیەك لە نزیك ماڵی خۆیان دۆزراوەتەوە.

سەبارەت بەو ڕووداوە ئەلیسۆن لە ستۆری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیوویەتی:

”دەمەوێت سوپاسی هەموو لایەك بكەم بۆ ئەو پەیام و سەرەخۆشیانەی لێیانكردم سەبارەت بە كۆچی دوایی باوكی خۆشەویستم، خێزانەكەم هەست بە خۆشەویستی هەمووان دەكەن خودا ژیانی هەمووان بپارێزێت”.

ئەلیسۆن لەلایەن چەندین یاریزان و یانەكانیشەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستە كرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button