ئه‌وروپا

ئیبراهیمۆڤیچ باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ دەستنیشان دەكات

یاریگا-

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و ئەستێرەی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی ڕۆناڵدۆی بەڕازیلی بە باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ دەستنیشان دەكات.

زلاتان هیچ كام لە میسی و ڕۆنالدۆ و مارادۆنای بە باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ دیاری نەكردووە.

یاریزانە تەمەن 39 ساڵانەكە پێی وایە ڕۆناڵدۆ بە توانا لێهاتووەكانی لە پێش هەمووانەوەیە و تا ئێستا هیچ یاریزانێك هاوشێوەی ئەو نەبووە.

لە لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا سوڵتان ووتی: پێوویست ناكات ستایشی ڕۆناڵدۆ بكەم ، هەموو كات ووتومە دوو جۆر یاریزان هەن ئەوانەی یاری دەكەن و ئەوانەی نوێنەرایەتی دەكەن ، بۆ من ڕۆنالدۆ تۆپی پێیە.

لە بەردەوامیدا ئەستێرە سویدیەكە ووتی: كاتێك سەیری یاریكردنی دەكەیت ، ڕاستەوخۆ دەتەوێت وەك ئەو یاڕی بكەیت ، هەمووانیش ئەوەیان دەوێت.

” بەڕای من ئەو گەورەترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێیە ”.

شایەنی باسە ڕۆنالدۆی بەڕازیلی ناسراو بە دیاردە لەماوەی یاریكردنی لە ساڵەكانی 1993 تا 2009 لە كۆی ئەنجامدانی 452 یاری توانی 296 گۆڵ تۆمار بكات و 13 نازناو بباتەوە لە نێوانیاندا نازناوی جامی جیهانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button