ئینگلتەراچامپیۆنزلیگ

مۆرینهۆ: ئالی دەگەڕێتەوە پلانەکانی پریمەرلیگ

یاریگا-خۆزێ مۆرینهۆ خۆشحاڵە بەو ئاستەی دێلی ئالی پێشکەشی کرد لە یاری خولی ئەورووپا بەرامبەر وۆڵڤسبۆرگ.

سپێرز شکستی بە یانە ئەڵمانییەکە هێنا لە یاری چوون و گەڕانەوەدا و ئالی لە پێکهاتەی سەرەکی هەردوو یارییەکەدابوو. مۆرینهۆ پاش یارییەکە بۆ بی تی سپۆرت وتی “ماوەیەکی قورسمان بەڕێکرد لەگەڵ ئالی، سەرەتا بەهۆی پێکان و دواتریش بەهۆی ئەو هەموو قسەی کە هەبوو لەسەر رۆیشتنی، بەڵام لە پێکانەکەی چاک بووەوە و درگای گواستنەوەش داخرا و جارێکیتر بە رژدی کار دەکات بۆ یانەکە، ئەو ئێستا زۆر باش یاری دەکات، ناڵێم دەگەڕێتەوە پێکهاتەی سەرەکی بەڵام یاریمان زۆرە و ئەوەش دەبینین. گۆڵەکەی جوان بەڵام رێکخستن و دروستکردنی گۆڵەکە بۆ من گرنگتربوو”.

تۆتنهام بە یاری چوون و هاتن ٧-١ شکستی بە وۆڵڤسبۆرگ هێنا و خۆی گەیاندە قۆناغی  هەشتی پاڵەوانێتییەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button