ئینگڵته‌را

هەواڵێکی تەزێنەر بۆ لیڤەرپوول و هاندەرانی ئەو یانەیە

یاریگا- ناهەمووارییەکانی لیڤەرپوول تا دێت قووڵتر دەبێتەوە لە پێکانی یاریزان و خراپی ئەنجامەکانیەوە ئەم جارە هەواڵی دوورکەوتنەوەی دوورمەودای جۆردەن هێندرسۆنی کاپتنی یانەکە درا بە گوێی هاندەرانیاندا،

ناوەڕاستکارە ئینگلیزییە لە گەڕی 25 یارییەکانی پریمەرلیگ دووچاری پێکان هات لەو یاریەی کە تێدا شکستیان هێنا بەرامبەر ئیڤەرتنی هاوشانیان لەدێربی مێرسیساید.

بەگوێرەی ئەوەی ڕۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی ئاشکرای کردووە، پێکانەکەی ناوبراو کە لە ڕانیدا بۆی دروست بووە، ناچار بە نەشتەرگەریی دەکات و بەوەش بە ئەگەرێکی زۆرەوە تا کۆتایی وەرز لیڤەرپوول بێ بەش دەکات لە تواناکانی سەرکردەکەیان. ئەو سەرچاوە باس لەوەش دەکات کە گەڕانەوەی هێندەرسۆن تەنانەت بۆ یارییەکانی یۆرۆ کە هاوین بەڕێوە دەچێت، قورس دەبێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button