چامپیۆنزلیگ

لیڤاندۆڤسكی ژمارەیەكی نوێی تۆمار كرد

یاریگا-

ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و هێرشبەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ژمارەیەكی نایابی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا تۆماركرد.

بایرن میونشن بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لەلازیۆی بردەوە لە یاری چوونی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە یاریگای ئۆلۆمپی لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا.

هێرشبەرە پۆڵەندیە 32 ساڵانەكە لە خولەكی 9ی گێمی یەكەم گۆڵی یەكەمی یانەكەی تۆمار كرد دوای هەڵەیەكی بەرگری یاریزانەكانی لازیۆ( ڤیدیۆی گۆڵەكە ).

لە دوای ئەو گۆڵە لیڤا بوو بە سێیەم گۆڵكاری مێژووی چامپیۆنسلیگ بە تۆماركردنی 72 گۆڵ ژمارەی ئەفسانەی پێشووتری ڕیاڵ مەدرید ڕائول گۆنزالیزی شكاند كە 71 گۆڵی تۆمار كرد بوو.

شایەنی باسە لە ڕیزبەندی یەكەم كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دێت بە تۆماركردنی 134 گۆڵ و لیۆنێل میسیش لە پلەی دووەم دێت بە تۆماركردنی 119 گۆڵ.

یاری گەڕانەوەی هەردوو یانە لە بەرواری 17ی مانگی داهاتوو لە یاریگای ئەلیانز ئەرینای تایبەت بە یانە ئەڵمانیەكە بەڕێوە دەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button