چامپیۆنزلیگ

تۆخێل: سوارێز پاریس سان جێرمانی ڕەتكردەوە

یاریگا-

تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی و ڕاهێنەری ئێستای چێڵسی ئینگلیزی و پێشتری پاریس سان جێرمان باس لە لویس سوارێزی هێرشبەری ئەتلەتیكۆ مەدرید دەكات پێش روبەڕوبونەوەكەیان.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە لە یاری چوونی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا هەردوو یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید و چێڵسی ڕووبەڕووی یەك ببنەوە.

تۆخێل دانی بەوەدا نا كە یانەكەی پێشووی پاریس سان جێرمان لە هاوینی ڕابردوودا هەوڵی گواستنەوەی لویس سوارێزی داوە دوای ئەوەی لەلایەن بارسێلۆناوە بڕیاری فرۆشتنی ئەستێرە ئۆرۆگوایەكە درا ، بەڵام یاریزانەكە مانەوەی لە ئیسپانیا هەڵبژارد و پەیوەندی بە ئەتلەتیكۆ مەدریدەوە كرد.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش ڕووبەڕووبوونەوەكەیان بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید تۆخێل ووتی: ئەگەری ئەوە هەبوو سوارێز بارسێلۆنا جێبهێڵێت ، ئێمەش لە پاریس ئارەزوومان دەكرد بیگوازینەوە ، چونكە ئەو یەكێكە لە باشترین هێرشبەرەكانی جیهان.

هەروەها ووتیشی: هەولماندا بیگوازینەوە بەڵام ئەو پێی باش بوو لە ئیسپانیا بمێنێتەوە ، گرێبەست لەگەڵ ئەتلەتیكۆ واژۆ بكات ، سوارێز هێرشبەرێكی سروشتیە ، هەمان سیفاتی هێرشبەرێكی گەورەی تێدایە ، هەمیشە دەیەوێت گۆڵ تۆمار بكات ، ئێمە لە چێڵسی دەزانین چەندە مەترسیدارە و هەوڵی ڕاگرتنی دەدەین.

شایەنی باسە لویزیتۆ ئاستێكی بەرز لەگەڵ ئەتلەتیكۆ پێشكەش دەكات و پێشەنگی گۆڵكارانی لالیگای بە هاوبەشی لەگەل لیۆنێل میسی گرتووە بە تۆماركردنی 16 گۆڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button