چامپیۆنزلیگ

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئەتلانتا

یاریگا- 

زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئەتلانتا ڕاگەیاند.

ڕۆژی چوار شەممە لە یاری چوونی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ئەتلانتا میوانداری ڕیاڵ مەدرید دەكات.

چەندین ئەستێرەی یانەكە بەهۆی پێكانەوە ناویان لە لیستەكەدا نیە و ئەركی زیزۆ بەرامبەر یانە ئیتاڵیەكە سەختتر دەبێت لەوانەش ( ڕامۆس ، مارسێلۆ ، میلیتاو ، كارڤاخال ، ڤاڵڤێردی ، هازارد ، بێنزیما ، ڕۆدریگۆ ، ئۆدریۆزۆلا ).

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئەتلانتا:

كۆرتوا ، لۆنین ، ئەلتۆبی ، ڤاران ، ناچۆ ، میندی ، چوست ، میگێل ، كرۆس ، مۆدریچ ، ئیسكۆ ، كاسیمیرۆ ، ئەریباس ، بلانكۆ ، ئەسینسیۆ ، ڤاسكێز ، ڤینیسیۆس ، ماریانۆ ، هوگۆ دورۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button