ئه‌مریکاگرنگترین

هاندەرێک ١٨٠ هەزار دۆلاری دا بۆ یاریکردنی رۆدینێی بەڵام دەکرا لە یارییەکە!

یاریگا-لە رووداوێکی سەیروسەمەرە و ناوازەدا، هاندەرێک بڕە پارەیەکی زۆری دا لەپێناو بینی یەک یاریزان لە یاری نێوان ئینتەرناسیۆنال و فلامینگۆ بەڵام بە جۆرێک کۆتایی هات کە پێشبینی نەدەکرد.

هاوینی رابردوو رۆدینێی بەرگریکاری فلامینگۆ بە خواستن روویکردە ئینتەرناسیۆنال بەڵام یەکێک لە بەندەکانی گرێبەستەکەی ئەوەبوو لە کاتی رووبەرووبوونەوەی هەردوو یانەیەدا، ناتوانێت بەرامبەر یانەکەی خۆی یاری بکات، بە پێچەوانەوە ئینتەرناسیۆنال دەبێت ١٨٥ هەزار دۆلار بدات.

هاندەرێکی ئینتەرناسیۆنال لەبری یانەکە، ئەو بڕە پارەیەی بەخشییە فلامینگۆ بۆ بەشداریکردنی رۆدینێ لە یاری لوتکەی خولی بەڕازیلی.

هەردوولا لە پلەی یەکەم و دووهەمی خولەکەدابوون بە جیاوازی خاڵێک و ئەمەش یارییەکەی بەهێزترکردبوو. نیوەی یەکەم بە بەرامبەربوون کۆتایی هات بە ئەنجامی ١-١ بەڵام لە سەرەتای نیوەی دووهەمدا فاوڵێکی بەمەبەستی توندی لە فیلیپی لویز گرت و دوای بینینەوەی ڤاڕ کارتی سووری بەڕوودا بەرزکرایەوە.

ئەو کارتەش کاریگەری لەسەر ئەنجامی یارییەکە هەبوو پاش ئەوەی گابیگۆڵ (هێرشبەری پێشووی ئینتەر) توانی گۆڵی دووهەمی یارییەکە تۆماربکات و سەرکەوتن بەدەست بهێنن.

تەنها یەک هەفتە  لە خولی بەڕازیلی ماوە و فلامینگۆ بە بردنەوە ناسناوەکە بەدەست دەهێنێت، ئەمە جگە لەوەی رۆدینێی بۆ سێ یاری سڕکرا و ناتوانێت لە کۆتا یاری وەرز بەشداربێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button