ئینگلتەراگرنگترین

سکۆڵز: خاڵی لاوازی مانچێستەر یونایتد ئەم یاریزانەیە

یاریگا-پاوڵ سکۆڵز ئەستێرەی مێژوویی مانچێستەر یونایتد پێی وایە دەیڤد دی خیا کێشەی راستەقینەی شەیتانە سوورەکانە.

شەوی رابردوو یونایتد بە ئەنجامی ٣-١ شکستی بە نیوکاسڵ یونایتد هێنا بەڵام جارێکیتر دی خیا هۆکاری ئەوەبوو گۆڵییان لێ تۆماربکرێت.

سکۆڵز بۆ بی تی سپۆرت وتی “وەک پێویست گۆڵەکەمان بە خاوێنی ناپارێزین، وەک پێشتریش باسم کردووە دەیڤد هەڵە زۆر دەکات و بووەتە کێشەیەکی گەورە، پێم وایە ئەو لاوازترین خاڵی یانەکەیە و متمانەی پێناکرێت”.

یونایتد لە ٢٥ یاری ئەم وەرزەی پریمەرلیگدا تەنها هەشت یاریدا گۆڵی لێ تۆمارنەکراوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەو سێ خاڵەی یارییەکەی نیوکاسڵ گەڕایەوە پلەی دووهەم بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ لێیستەر سیتی، بەڵام هێشتا ١٠ خال لە مان سیتی پێشەنگ دوورن.

بابەتی زیاتر

Back to top button