ئه‌وروپائیتاڵیا

لوکاکو ریکۆردێکی 50 ساڵەی تۆمار کردەوە

یاریگا
رومێلو لوکاکو، گۆڵکاری بەلجیکی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا، چوار دێربیە لەسەر یەک لە سێریائەی بەرامبەر ئەیسی میلان گۆڵی خۆی دەکات.

ماڵپەری ئۆپتا تایبەت بە ئامارەکان بڵاویکردووە، دوایینجار کە یاریزانێک چوار دێربی دێلامادۆنینای لەسەر یەک لە سێریائەی گۆڵی کردبێت، ساڵی 1971 بوو و لەو کاتەوە هیچ یاریزانێک لەهەردوو یانە نەیتوانی ئەم ریکۆردە بشکێنێت و دواجار ئەمڕۆ یاریزانە بەلجیکیەکەی نێرازۆری توانی ئەم ریکۆردە دووبارە بکاتەوە و چوار دێربیە لەسەر یەک گۆڵی خۆی دەکات.

لوکاکو لەو کاتەی پەیوەندی بە ئینتەر میلانەوە کردووە، بەشداری چوار دێربی لە سێریائەی و دێربیەک لە جامی ئیتاڵیا کردووە و لە هەر پێنج یارییەکەی بەرامبەر ئەیسی میلان پێنج گۆڵی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button