ئیسپانیا

بۆسكێتس ژمارەیەكی نایابی لەگەڵ بارسێلۆنا تۆمار كرد

یاریگا-

سێرجیۆ بۆسكێتسی ئیسپانی و یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ژمارەیەكی نایابی لەگەڵ یانەكەی تۆمار كرد.

بارسێلۆنا لە یاریگای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری كادێزی كرد و یاریەكە بە گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوو.

بۆسكێتس بە شێوەیەكی سەرەكی بەشداری یاریەكەی كرد و ئەوەش بوو بە یاری ژمارە 400 بۆ ناوەڕاستكارە ئیسپانیەكە لەگەل بارسێلۆنا لە خولی ئیسپانیدا.

بە گوێرەی ماڵپەڕی فەڕمی بارسێلۆنا بۆسكێتس 610 یاری بە درێسی بلاوگراناوە ئەنجام داوە لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان و توانیویەتی 15 گۆڵ تۆمار بكات و 27 گۆڵیش درووست بكات.

شایەنی باسە بۆسكێتس لەگەڵ بارسا توانیویەتی 29 نازناو بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button