ئیسپانیا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بۆ یاریەكەیان بەرامبەر كادێز

یاریگا-

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر كادێز.

ئێوارەی ئەمڕۆ بارسێلۆنا لە یاریگای كامپ نۆوی تایبەت بە  خۆی میوانداری كادێز دەكات لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 24ی خولی ئیسپانی.

كادێز توانی یاری پێشوو لە یاریگای خۆیدا لە كامپ نۆو بباتەوە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بەپێی ڕۆژنامەی سپۆرت:

گۆڵپارێز: تێر شتیگن

هێڵی بەرگری: ئەلبا ، پیكێ ، لینگلێت ، مینگوێزا

هێڵی ناوەند: دی یۆنگ ، پیانیچ ، پیدری

هێڵی هێرشبردن: دیمبلی ، میسی ، گریزمان

شایەنی باسە بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 46 خاڵ لە ڕیزبەندی سێیەمی خولەكە دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button