ئینگڵته‌را

كلۆپ: ئێمە باشتر بووین بەرامبەر ئێڤەرتۆن و پێكانەكەی هەندرسۆن خراپە

یاریگا-

یۆرگن كڵۆپی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی باس لە شكستەكەیان دەكات بەرامبەر ئێڤەرتۆن.

لە ناو یاریگای ئەنفێڵدی تایبەت بە لیڤەرپول ئێڤەرتۆن توانی بە دوو گۆڵ لە خولەكەكانی 3 و 83 لەلایەن هەردوو یاریزان ڕیچارلیسۆن و سیگوردسۆن لە ڕێدز بباتەوە ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 25ی پریمەرلیگ.

ئەوەش چوارەم شكستی یەك لە دوای یەكی لیڤەرپول بوو لە خولەكەدا و بەوەش مەترسی گەشتن بە چامپیۆنسلیگی وەرزی داهاتووی درووستكرد.

لە دوای یاریەكە كلۆپ بۆ تۆڕی سكای سپۆرتس ووتی: گۆڵی یەكەم كە لێمان تۆمار كرا دەبوایە باشتر بەرگری بكەین ، هە ئەوەش ئاڕاستەی یاریەكەی دیاریكرد ، لە ڕووی تەكتیكەیەوە ئێمە باشتر یاریمان كرد ، دەبوایە زیاتر پاڵەپەستۆمان بخستایەتە سەریان.

هەروەها ووتیشی: ئێڤەرتۆن زۆر بە باشی و بە سەختی بەرگریان دەكرد ، هەرچەندە هەلی زۆری گۆڵكردنمان درووستكرد برڵام نەمانتوانی هێرشەكان تەواو بكەین و گۆڵ تۆمار بكەین.

سەبارەت بە پێكانەكەی جۆردان هەندرسۆن ڕاهێنەرە ئەڵمانیەكە ووتی: ئەو تووشی پێكانێكی سەخت بوو كە نەیتوانی یاریەكە تەواو بكات و یاریگای جێهێشت ، هیچ شتێك باش نیە ، بەڵام ئەوە بارودۆخەكەیە ، دوای پشكنینەكان جۆری پێكانەكەی دەزانین.

شایەنی باسە لیڤەرپول بە كۆكردنەوەی 40 خاڵ لە ڕیزبەندی شەشەمی پریمەرلیگ دەبیندرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button