ئیتاڵیا

پیۆلی: بە هەموو ژیانم هەر زڵاتان هەڵدەبژێرم وەک لە لوکاکو

یاریگا- ستیفانۆ یۆلی ڕاهێنەری ئەی سی میلان کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەی سبەی ئەنجامدا و تێیدا باسی لە چەند تەوەرێکی جیاواز کرد.

سبەی کاتژمێر 5ی سەرلەئێوارە ڕۆسۆنێری پێشوازی لە ئینتەر میلان دەکات، کە ئەمەی دواتریان بە خاڵێک زیاتر لە میلانی دووەم، پێشەنگی سێریائەی گرتووە.

لەو یارییەدا جارێکیتر زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ و ۆمیلۆ لوکاکو ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە بۆ یەکەم جار دوای پێکەڵپژانی نێوانیان مانگی ڕابردوو له میانی جامی ئیتاڵیا.

لەو بارەیەوە، پیۆلی گوتی: “ئەوەی لە نێوانیاندا ڕووی دا کۆتایی هاتووە. یارییەکەی سبەینێ جەنگێکی گەورە دەبێت لەنێوانیان، بەڵام لەسەر بنەمای ڕێز و گیانی وەرزشیی. ئەگەر لە نێوان زڵاتان و لوکاکو هەڵبژێرم بۆ تیمەکەم، ئەوا بە هەموو ژیانم هەر زڵاتان هەڵدەبژێرم.”

بابەتی زیاتر

Back to top button