ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

” دوای بردنەوەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا تاوەکو بەیانی نەخەوتم “

یاریگا
ماوریسیۆ پۆکێتینۆ، راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا بۆ یەکەمجار کاردانەوەی دوای بردنەوەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا ئاشکرا دەکات.

راهێنەرەکەی شازادەکان دەڵێت ” دوای یارییەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا لە قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، یەکسەر گەڕاینەوە پاریس و بەیانی کاتژمێر چوار گەیشتینەوە و لە خۆشیاندا خەومان لێنەکەوت و بەردەوام دڵخۆشیمان کرد، چونکە توانیمان لە تاقیکردنەوەیەکی گەورە سەرکەوتوو بین “.

ماوریسیۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتیشی نێیمار بەردەوامە لەسەر وەرگرتنی چارەسەریەکانی و بەم زوانە دەگەڕێتەوە.

Back to top button